خۆسێلۆ گۆڵی ریال مەدریدی لە تۆڕی رایۆڤاییکانۆ تۆمار کرد. فۆتۆ:AFP
هەر یەکەمە
ریال مه‌درید له رایۆڤاییكانۆ چه‌قی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایۆڤاییكانۆ به گۆڵێك یه‌كسان بوو.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه له یاریگه‌ی رایۆڤاییكانۆ له گه‌ڕی 25ی خولی ئیسپانیا كرا و تێیدا له خوله‌كی 3ی سه‌ره‌تادا خوسێلۆ گۆڵی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 27دا رائول دی تۆماس به لێدانی په‌ناڵتی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ رایۆڤاییكانۆ تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها له خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌دا دانی كارڤاخالی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به كارتی سوور ده‌ركرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، ریال مه‌درید هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه به 62 خاڵ، رایۆڤاییكانۆش له پله‌ی 14یه به 25 خاڵ.