سۆرا چییە و چۆنە؟

ئایە دەزانی ئەم ڤیدیۆیە راستی نییە؟

964+

میدیا گۆران

دیسان AI زیرەکی دەستکرد هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، داهێنانێکی نوێ دووبارە دەبێتە بابەتێکی گەرم و گوڕ لەلای خەڵک

ماڵپەڕی open AI نوێترین داهێنانی راگەیاندووە بەناوی (سۆرا)، سۆرا چییە و چۆنە؟

لەرێگەی سۆراوە دەتوانیت تەنیا بە تێکست ڤیدیۆیێکی کوالێتی بەرزی پڕ لە وردەکاری دروست بکەیت، نەک تەنیا ڤیدیۆی سادە بەڵکو سۆرا توانای ئامادەکردنی ئاڵۆزترین ڤیدیۆی هەیە بە چەندین کارەکتەری جیاوازەوە بە بەرچاوگرتنی هەموو جووڵە و وردەکاریە جیاوازەکانەوە، ئەوەندەی بەسە کە خەیاڵەکانی خۆت لەناو تێکستێکدا دابرێژیتەوە.

رەنگە ئێستا زۆربەتان دڵەڕاوکێی داهاتوو بتانگرێ و بیر لە ئەگەرە خراپەکانی ئەم داهێنە بکەنەوە، بەڵام کۆمپانیای ئەی ئای خەمێکی لەوەش خواردووە و زۆربەی ئەو ناوەڕۆکانەی دژ بە کۆمەڵگا و مرۆڤایەتین سانسۆرکراوە، هیچ کەسێک ناتوانێت لە رێگەی سۆراوە ڤیدیۆیێک دروست بکات کە ناوەڕۆکەکەی سێکسی یا تووندووتیژی بێت تەنانەت پارێزگاری لە مافی بەناوبانگانیش دەکات کە هیچ کەس نەتوانێت بەکاریان بێنێت.

سۆرا هەمان سیستمی chat GPT هەیە، واتا چەند بەکاربێت ئەوەندە فراوانتر و بەکارهێنانیشی ئاسانتر دەبێت.

ئێستا ئەم داهێنانە تەنیا بۆ تیمێک بەردەستکراوە بە ناوی تیمی سوور، ئەوان کاری لەسەر دەکەن و هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ دەکەن، بەقسەی خۆیان هەندێک کێشەی تیایە و جارێ نەگەیشتووەتە خاڵی کۆتایی، ئامانج لە دروستکردنی سۆرا هاوکاری کەسانی داهێنەرە و ئاسانکاری کاری دەرهێنەر و هونەرمەندانە.

بێل گەیتس: داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکردە

بێل گەیتس: داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکردە