خواست له‌سه‌ر گۆشتى سوور كه‌مبووه‌ته‌وه
له سلێمانى دوو هه‌زار دینار چووه‌ته سه‌ر نرخى هەر كیلۆیه‌ك گۆشتی سوور
دیلان محەمەد – سلێمانی
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964، له سلێمانى خواست له‌سه‌ر كڕینى گۆشتى سوور كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى گران بووه و هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور دوو هەزاری دیناری چووەتەسەر.
ئاسۆ عومه‌ر وته‌بێژى گۆشتفرۆشان له سلێمانى به 964ـى وت، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك دوو هه‌زار دینار چووه‌ته سه‌ر نرخه‌كه‌ى و گرانبوونیشی له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانه‌وه‌یه.
وتیشی “كه‌س نازانێت نرخه‌كه‌ى وا ده‌مێنێته‌وه یان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه چونكه ماوه‌یه‌كه رێژه‌ى كه‌م ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه ده‌هێندرێت و ئه‌وه‌شی دێت گومرگی ده‌خرێته سه‌ر”.
به قسه‌ى ئاسۆ پێشتر گۆشتى به‌رخ كیلۆى به 20 هه‌زار بووه، ئێستا ئه‌و نرخه تا 24 هه‌زار دیناریش ده‌ڕوات، له به‌رامبه‌ریشدا نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى گوێره‌كه 20 هه‌زاره، كه پێشتر له‌و نرخه كه‌متره بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن