شۆفێرانی توک توک لە شەقامێکی میسان. وێنە: 964
هاوردەنەکردنی هۆکارە
توک توک 20% نرخەکەی بەرزبووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە پارێزگای میسان- ی خوارووی عێراق ، نرخی ماتۆڕسکیلی توک توک، بە رێژەی 20% بەرزبووەتەوە، ئەگەر پێشتر بە نزیکەی حەوت ملیۆن دینار بەردەست بوایە، ئێستا بە نۆ ملیۆن دینارە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی نزیکەی مانگێکە هاوردەکردنی وەستاوە.
هاوردەکارانی توک توک لە میسان، نزیکەی مانگێکە نرخەکانیان بەرزکردوەتەوە، دوای ئەوەی بە بڕیارێکی حکومەت هاوردەکردنی توک توک راگیرا، ئەوەش تا تەواوبوونی پرۆسەی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە.
حەمید جەبار، شۆفێری ماتۆڕسکیلی توک توکە لە پارێزگای میسان هاتبوو لە یەکێک لە فرۆشگاکان توک توکەکەی بفرۆشێ و دانەیەکی نوێ بکرێ، ئەو بە 964ی وت، من لە ساڵی 2021 دوای قەیرانی کۆرۆنا توک توکێکم کڕی، کارم دەکرد و قازانجێکی زۆری هەیە، رۆژانە 50 بۆ 65 هەزار دینارم دەست دەکەوێت، وە لە بەیانییەوە تا ئێوارە کار دەکەم.
حاکم محمداوی، هاوردەکاری توک توک بە 964ی وت، نرخی توک توک لە سەرەتادا سێ ملیۆن و 250 هەزار دینار بوو، وردە وردە نرخەکانی بەرزبوونەوە تا گەیشتە حەوت ملیۆن دینار، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەت ژمارەی توکەکانی راگەیاند و هاوردەکردنی راگرت، نرخی توکە نوێیەکە لەنێو خاوەن دوکانەکاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتە نۆ ملیۆن دینار.
هاتوچۆ دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل دەستنیشان دەکات