ئایفۆن تەمەنی بووە 16 ساڵ 

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

16 ساڵ لەمەوبەر یەکەم نەوەی ئایفۆن لەلایەن دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆمپانیای ئەپڵ ستیڤ جۆبس ناسێندرا و شۆڕشێکی گەورەی دروست کرد لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا.

یەکەم نەوەی ئایفۆن لە ساڵی 2007 گرنگییەکی زۆری هەبوو، بەراورد بە مۆبایلی کۆمپانیاکانی دیکە، چونکە خاوەن سیستمی تایبەت و چوست بوو، خاوەنی شاشەیەکی تەچی گەورە بوو. 

ئایفۆن، کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە، پشکی شێری هەیە لە کۆکردنەوەی داهات بۆ کۆمپانیاکە، بەو پێیەی یەکێکە لە پڕ بەکارهێنەرترین مۆبایلەکان لە جیهاندا، بە جۆرێک لە جیهاندا زیاتر لە ملیارێک و 200 هەزار بەکارهێنەری ئایفۆن هەیە. 

بەپێی ماڵپەڕی ستات کاونتەر، لە ناو مۆبایلە زیرەکەکاندا ئایفۆن لە پلەی دووەم دێت لە عێڕاق لە پڕبەکارهێنەرترین مۆبایلە زیرەکەکان بە ڕێژەی لە سەدا 22.43

له‌ بازاڕی عێراقدا، مۆبایلی سامسونگ له‌ رووی فرۆشه‌وه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ رێژه‌ی %31.65، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی هواوی له‌ پله‌ی سێیه‌م دێن به‌ رێژه‌ی %14.5