ته‌نیا له گوندێك 25 سه‌رچاوه‌ن
به‌شێك له گونده‌كانى شارباژێڕ کانیەکانیان ژیاونەتەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى شارباژێڕ به‌شێك له كانى و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به‌هۆى بارانبارینه‌وه ژیاونه‌ته‌وه و هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، زۆربه‌ى ئه‌م كانیانه پێشتر وشكببوون.
گونده‌كانى ده‌شتێ، كانى خل، گویزه‌ڵه و ماشان له‌و گوندانه‌ن كه سه‌رچاوه‌كانیان ژیاونەتەوە.
هاوژین عه‌لى خه‌ڵكى گوندى ده‌شتێ به 964ـى وت، ته‌نیا له گونده‌كه‌ى ئه‌وان زیاتر له 25 سه‌رچاوه به‌هۆى بارانى ئه‌م دواییه ژیاونه‌ته‌وه.
وتیشی “زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان كانین و له‌ساڵانى رابردوو به‌هۆى كه‌مبارانى و وشكه‌ساڵییه‌وه وشكیان كردبوو”.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه له چوار گوندى دیكه‌ى سنووره‌كه‌یان به‌هه‌مان شێوه سه‌رچاوه‌كانى ئاو ژیاونه‌ته‌وه كه به‌شێك له‌وانیش كانین.
گوندى ده‌شتێ له سنوورى شارباژێر، كه‌و‌تووه‌ته سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و ئێستا 25 ماڵى لێ ده‌ژیت 72 كیلۆمه‌تریش له‌ناوه‌ندى سلێمانییه‌وه دووره.