دیمه‌نێكی ئه‌و ستوونهى قۆپاوهى كاره‌با كه به‌هۆى تانكه‌ره‌كه‌وه له‌كه‌ڵك كه‌تبووه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى هیران
شۆفێره‌كه بۆى ده‌رچوو
تانكه‌رێك خه‌ریك بوو ناحیه‌ى هیران بێ كاره‌با بكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كارمه‌ندانى كاره‌باى هیران هێڵی سه‌ره‌كى كاره‌باى ناحیه‌كه‌یان چاككرده‌وه كه به‌هۆى خۆپیاكێشانى تانكه‌رێك به ستوونێكی هێڵى سه‌ره‌كى، كاره‌باكه‌یان بڕابوو.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ناو ناحیه‌ى هیران رووی‌دابوو، ئه‌و تانكه‌ره‌ى خۆی به ستوونه‌كه داكێشا، ستونهكهى بێ كه‌ڵك كردبوو و دواتریش شۆفێره‌كه بۆى ده‌رچوو و له لێپرسینه‌وه خۆی رزگار كرد.
ئیبراهیم سه‌مه‌د حه‌مه‌د، كارمه‌ندى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى هیران، به 964ـى وت، ئه‌و ستونه‌ی به‌هۆى خۆپێداكێشانى تهنكهرهكهوه كه‌تبوو کارەبای هێڵى 11ـى فیده‌رى هه‌شتى هیران بوو كه كاره‌باى هێڵى سه‌ره‌كى ناحیه‌كه‌یه.
وتیشی “تا چووینه شوێنى كه‌وتنى ستوونه‌كه شۆفێری تانكه‌ره‌كه نه‌مابوو، ناچار ستونێكی تازه‌مان له فه‌رمانگه هێنا و له شوێنى ئه‌وه‌ى دیكه‌مان دانایه‌وه”.
به قسه‌ى ئه‌م كارمه‌نده، هه‌ر شۆفێرێك ستوونى كاره‌با تێكبدات جگه له لێپرسینه‌وه، پێبژاردنیشی پێده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت، شۆفێری تانكه‌ره‌كه خۆى ده‌رباز كردبوو.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تانكه‌رێكی دیكه‌ى نه‌وت له سنوورى گوندى كاموسه‌ك خۆی به دوو ستوونى كاره‌بادا كێشابوو، كه ببوه هۆى پچڕانى كاره‌باى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سكتان و شۆفێری تانكه‌ره‌كه پابه‌ند كرا كه دوو ستوونى تازه بهێنێت و له‌شوێنی ستوونه كهتووهكان چهقێندرانهوه.