حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
ئیسرائیل دەڵێت: داواکارییەکانی حەماس لە واقیعەوە دوورن
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، پێویستە لەگەڵ بریکارەکانی گۆشەگیر بکرێن.
دەیڤید ساتەرفیڵد نوێنەری جۆ بایدن دەڵێت، ئیسرائیل تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی پێشکەشی بە ئەمریکا نەکردووە کە حەماس هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دزی بێت یان بۆخۆی بەکاریهێنابێت.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت نوسیویەتی: پێویستە بە زووترین کات هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بکرێت، و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ هەڵبژێردرێت.
وەزیری دەرەوەی ئوردن دەڵێت، ئەگەر ئەم جەنگە تا مانگی رەمەزان بەردەوام بێت ئەوا کارەسات روودەدات، پێویستە دەوڵەتێکی فەلەستینی رابگەیەندرێت کە توانای هەبێت پارێزگای لە ئاشتی خۆی بکات.
سی ئێن ئێن لە زاری رێکخەری ئیسرائیل بۆ کاروباری زیندانییەکان بڵاویکردوەتەوە، داواکارییەکانی حەماس سەبارەت بە گرێبەستی دیلەکان دوورن لە واقیعەوە.
مانگی سووری فەلەستینی رایگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل 12 لە کارمەندەکانیان گرتووین کە 7 یان کادری نەخۆشخانەی ئەمەلن و بێ سەروشوێنن تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.