لەنزیک پێنجوێن بووە

شۆفێرێک خۆی لە ئاوی باراناو لادا بەڵام گیانی لەدەستدا

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکابێکدا روویداوە و “شۆفێری پیکابەکە ویستوویەتی لەئاوی باراناو خۆی لابدات”.

ئەمڕۆ شەممە 17.2.2024، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن بە 964ی وت، “رووداوەکە لەنزیک دوو ریانی گوندی نزارە لە قەزای پێنجوێن روویداوە و پیکابەکە خۆی بە بارهەڵگرەکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە تەمەنی 24 ساڵە گیانی لەدەستداوە”.

لە بارەی رووداوەکەوە، باسی لەوەکرد، “رووداوەکە بەو جۆرە بووە کە پیکابەکە ویستویەتی لە ئاوی پەنگخواردووی سەر جادەکە خۆی لابدات، بەوەش چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، “دوای رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە، بەڵام بەگوێرەی هێڵکارییەکان هەڵەکە لە شۆفێری پیکابەکەوە بووە، و چووەتە سەر سایدی بەرامبەری”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خاوەن حانوتەکانى پێنجوێن %25 پاره‌یان داو حانوته‌كانی...

خاوەن حانوتەکانى پێنجوێن %25 پاره‌یان داو حانوته‌كانیان كرده‌وه‌

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون

پۆلیسێک لە کەلار بەهۆی رووداوی شێلانەوە گیانی لەدەستد...

پۆلیسێک لە کەلار بەهۆی رووداوی شێلانەوە گیانی لەدەستدا

کۆماندۆ و ئاسایش لەسەر رووداوەکەی بازگەی کارێز چی دەڵێ...

کۆماندۆ و ئاسایش لەسەر رووداوەکەی بازگەی کارێز چی دەڵێن؟