ئەلێکسی ناڤالنی

نەیارە سەرسەختەکەى پۆتین لە زینداندا گیانی لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکەى ڤلادمێر پۆتین لە زینداندا گیانى لەدەستدا، کۆشکى کرێملینیش دەڵێت: تائێستا هۆکارى مردنەکەى نازانین.

بەرپرسانى زیندانى ناوچەى یالمۆ نێنێتس لە روسیا بە میدیاکانى وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینى، ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری زیندانیکراوی ئۆپۆزسیۆنی رووسیای لە زینداندا، گیانى لەدەستداوە.

لەبارەى گیانلەدەستدانەکەیەوە، کۆشکى کرێملین وتویەتى”دەزگای زیندان هەموو پشکنینەکان سەبارەت بە مردنی ناڤالنی ئەنجامدەدات و تائێستاش هیچ زانیارییەکمان لەسەر هۆکاری مردنەکەی نیە”.

بەپێى هەواڵى ئاژانسى فرانس پرێس، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینى سەرۆک لە مردنەکەى ئاگادار کراوەتەوە و پێویستە پزیشکەکان هۆکارى مردنەکەى روون بکەنەوە.

ئەلێکسی ناڤالنی، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە پەیوەندى لەگەڵ کەسوکار و یاریدەدەرەکانی پچڕاوە، دواتر دەرکەوت کە گواستراوەتەوە بۆ زیندانێکی ناوچەیەکی جەمسەری باکووری رووسیا.

ناڤالنی 47 ساڵ، توندترین نەیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیایە، لە مانگی یەکی ساڵی 2021 لەگەڵ گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ مۆسکۆ دەستگیرکراووە سزاى 19 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا

ڤاگنەر چییە کە هەموو دنیا باسی دەکات؟

ڤاگنەر چییە کە هەموو دنیا باسی دەکات؟