بەشێکی پردی رێگاکە بە داڕماوی - وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
قایمقامییەت هۆشداری دەدات
بەشێکی رێگای سەنگاو بۆ چەمچەماڵ داڕماوە و بەکاری مەهێنن
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەداتە شۆفێران، کە رێگای چەمی هەنجیرە لە قەزای چەمچەماڵ داڕماوە و داوا دەکات بەکارنەهێندرێت.
قایمقامیەتەکە روونیکردووەتەوە، هۆکاری داڕمانەکەی باران و لافاوی شەوی رابردوو بووە.
ئەو رێگایە چەمچەماڵ و سەنگاو بەیەک دەگەیەنێت.
شەوی رابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە رێژەی جیا لافاو دروستبووە و زیانی جۆراوجۆری لەو ناوچانە دروستکردووە.
پێشتر حاکم سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە 964ـی وتبوو، “بەهۆی لافاوێکی زۆر کە لە دۆڵەکانی دەوری تەکیەی جەباریەوە هاتووە، حەوت مەتر لە کۆتایی پردی ئالیاوەی ناحیەی قادر کەرەم داڕووخاوە و ناتوانرێت هاتوچۆ بکرێت و ناحیەکەی دابڕاندووە لەگەڵ قەزای چەمچەماڵ و تەکیەی جەباری”.