ئایا مێتاڤێرس دەبێتە شوێنگەرەوەی شوێنی کارەکەت؟

964+
عادل كانه‌بی – هه‌ولێر

مێتا، دونیای فەنتازیا و گریمانەیە لە داهاتوودا و جێی سەرجەم پێداویستییەکانی مرۆڤ دەگرێتەوە، بێجگە لەوە لە دنیای گریمانەیی مێتادا دەتوانیت کارەکانت رابپەڕێنیت.

لە رێی چاویلكەكەتەوە بە هەموو جیهانەوە ده‌به‌سترێیته‌وه‌، هەر كوێیەكت بوێ دەتوانی بۆی بچێت بە بێ ئەوەی لە شوێنی خۆت بجوڵێی، هەروەها دەتوانی لە رێیەوە پەرە بە خوێندن بدەیت و زمانی نوێ فێر ببیت و كۆلێژ و زانكۆكان تەواو بكەیت.

بە كورتی ده‌توانیت سەرجەم ئەو چالاكییانەی لە ژیانتدا دەیكەیت و سەرقاڵی هاتوچۆیت و ئەرك و زەحمەتی پێوە دەكێشی، لە ژوورەكەی خۆتەوە ئەنجامیان بده‌یت و چێژی لێ ببینیت.

مێتاڤێرس جیهانێکی خەیاڵی سێ دوورییە، کە بەکارهێنەران دەتوانن لە بری ئینتەرنێت پەیوەندیی بە یەکەوە بکەن و ئەزموونی نوێ تاقی بکەنەوە.

تیفانی رۆڵف بەرپرسی یەکەمی بەشی داهێنەرانه‌ لە کۆمپانیای RGA، کە کۆمپانیایەکی دیجیتاڵی بڕاندینگە، لە کاتی پەتای کۆڕۆنا و داخرانی جیهاندا کۆمپانیاکە یاریگه‌یەکی مەجازی تۆپی پێی ئەمریکی دروست کرد.

رۆڵف دەڵێت “ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر کۆمپیوتەرێک دەبن و شتەکان دروست دەکەن، دەبوو هێدفۆن بەکاربهێنن و لەگەڵ بیناکارانی ناو جیهانی مێتا کار بکەن، به‌ڵام ئەگەر ئەمە پەرەی پێبدرێت لەگەڵ شێوازە نوێیەکانی کارکردندا، رەچاوکردنی نوێ دێنە ئاراوە.

ئەو دەڵێت ”ئەو راستییەی کە خەڵک لە ئێستاوە لە جیهانی واقیعی مەجازیدا کار دەکەن، ئەوە پێشان دەدات میتاڤێرس دەتوانێت داهاتوویەکی هەبێت وەک شوێنی کار، بەڵام ئەو کارانەی لەوێدا دەبن، زۆر جیاوازترن لەوانەی کە ئێمە لە جیهانی راستەقینەدا ئەنجامی دەدەین، هەر کەسێک بە هیوای گۆڕینی هاتوچۆی رۆژانەی خۆی بە هێدفۆن رەنگە ساڵانێکی زۆر چاوەڕێ بکات، پێش ئەوەی ئەوە ببێتە واقیعێکی (مەجازی).