تەنیا هەینیان هەیە
لە بازیان بازاڕێکی فرۆشتنی پەلەوەری کوردی کراوەتەوە
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
لە ناوەندی قەزای بازیان بازاڕێکی میللی بۆ فرۆشتنی پەلەوەری کوردی کراوەتەوە و فرۆشیارێکی بازاڕەکە دەڵێت، پێویستیان بەو بازاڕە بووە.
کەمال بازیانی، یەکێک لە فرۆشیارەکانی بازاڕەکە بە 964ـی راگەیاند،پێشتر هەم فرۆشیار و هەم کڕیاری سنووری قەزای بازیان بۆ فرۆشتن و کڕینی پەلەوەری کوردی دەچوونە شارەکانی دیکە.
وتیشی، “بازاڕەکە تەنیا هەینیان دەکرێتەوە لە کاتژمێر حەوت تا 12ـی نیوەڕۆ و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و خەڵکێکی زۆریش سەردانی دەکات”.
ئەمڕۆ دووەم هەینییە ئەو بازاڕە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد