لە هەولێر و سلێمانى چەند باریوە؟

لە 12 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین باران لە بازیان باریوە

وریا فەتاح

بەشی کەشناسی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم، بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە کە زۆرترینى لە بازیان باریووە و کەمترینیشى لە بامەڕنێ و زاخۆ بووە.

بەپێى رێژەیەی وەزارەتى گواستنەوە بڵاوى کردووەتەوە، بازیان بە 93.4 ملیم زۆرترین بارانى لێ باریوە و لە دواى ئەویش قەزاى ماوەت دێت کە 44.4 ملیم بارانى لێ باریوە، دوزخورماتوش بە 42 ملیم، پلەى سێیەمى گرتووە.

هەرچەندە لە چەند شوێنێکى هەولێر لافاو دروستبوو، بەڵام لە 12 کاتژمێرى رابردوودا تەنیا 18.6 ملیم بارانى لێ باریوە، لە سلێمانیش رێژەى باران 22.4 ملیم بووە.

بارانى 12 کاتژمێر رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیە بووە:

هەولێر: 18.6

پیرمام: 17.0 ملم

سلێمانى: 22.4 ملم

چەمچەماڵ: 27.1 ملم

زاخۆ: 0.4 ملم

ئاکرێ: 18.8 ملم

ئامێدى: 1.4 ملم

بامەرنێ: 0.4 ملم

بارزان: 17.4 ملم

بازیان: 93.4 ملم

دەربەندیخان: 9.8 ملم

دوکان: 16.0 ملم

حاجى ئۆمەران: 21.8 ملم

هەڵەبجە: 4.4 ملم

هەڵشۆ: 18 ملم

کەلار: 1.4 ملم

خەبات: 2.8 ملم

مەیدان: 5.2 ملم

سۆران: 17.6 ملم

پێنجوێن: 19.0 ملم

ماوەت: 44.4 ملم

قەڵادزێ: 5.8 ملم

مێرگەسۆر: 32.4 ملم

سیدەکان: 13.2 ملم

کەرکووک: 7.8 ملم

خورماتوو: 42.0 ملم

خانەقین: 2.4 ملم