964+
ساغكردنه‌وه‌ى 964
هیچ منداڵێكى چه‌مچه‌ماڵ له سعودیە گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه ده‌نگۆى گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێكى خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ له وڵاتى سعودیە له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964 هیچ منداڵێكى ئه‌م قه‌زایه له‌و وڵاته گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه.
ده‌نگۆكه وابڵاوكرایه‌وه كه ئه‌م منداڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى عومره له وڵاتى سعودیا بێت و دوێنێش له شارى مه‌ككه به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه گیانى له‌ده‌ستدا بێت.
964 په‌یوه‌ندی به رمك ره‌مه‌زان قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كرد و ره‌تیكرده‌وه كه هیچ منداڵێكى سنوورى قه‌زاكه‌ى له سعودیە گیانى له‌ده‌ستدابێت.
وتیشی “تا دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ تیمى عومره‌كانى چه‌مچه‌ماڵ له سعودیە په‌یوه‌ندیم هه‌بووه و هیچ كه‌سێك باسی ئه‌م بابه‌ته‌ى نه‌كردووه”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى په‌یامنێرى 964 له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركه‌وتووه تا ئێستاش هیچ ده‌نگۆیه‌كى له‌م شێوه‌یه له‌سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌دا نیه.