پڕکردنەوەی بوتڵە بەتاڵەکان لە کارگەیەکی غاز _ وێنە: 964
"یەک بوتڵ بە 8.500 دینارە"
سەیدسادق نرخی غازی جێگیر کرد و چاودێریی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی قەزای سەیدساق نرخی یەک بوتڵ غازی ماڵانی بە هەشت هەزار و 500 دینار دیاری کرد، دوو ژمارە تەلەفۆنیان داناوە و چاودێری غاز فرۆشەکانی پێ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.2.2024، لیژنەی سوتەمەنی قەزاکە کۆبووەوە، ئاگاداری نامەیەکی بۆ دانیشتووانی قەزاکە بڵاوکردەوە، و دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزا و گوندەکانی سنووری سەیدسادق دەکەین، نرخـی یـەک بوتـڵ غازی ماڵان، بە بڕی تەنیـا هەشت هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
بۆیەکەمین جار پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەقەزای سەیدسادق بەڕێوەچوو
لیژنەکە جگە لەوەی غاز فرۆشەکانی بەو نرخەوە پابەند کردووە، داواشی لە خەڵک کردووە، لە کاتی کڕینی غـاز لـە بریکارەکانی دابەشکردن، لەو بڕە پارەیە زیاتریان لـێ وەرگیرا، پەیوەندی بە ژمارەی 07701428770 – 07501056079 و لیژنەکانی قایمامیەت بکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە 964ی وت، جگە لە بریکارەکان کە نرخیان بۆ دانراوە، بەنزینخانەکان بوونەتە جێگرەوەی کارگەکان و دانیشتووانی سەیدسادق دەتوانن لەوێوە بڕە غازی رۆژانە وەربگرن، ئەوەش بە گوێرەی بڕی پڕکردنەوە غاز یەک لیتر لە 650 دینار بۆ 675 دینارە.
دانیشتووانی قەزای سەیدسادق زیاترە لە 22 هەزار ماڵە، بەقسەی کۆمەڵەی بریکارەکانی خۆراک بێت، لە وەرزی زستاندا هەرماڵێک بە نزیکەی دوو بوتڵ غازی دەوێت، و دوو کاریگە مانگانە زیاتر لە 24 هەزار بوتڵ غاز دابین دەکەن و چوار هەزار بوتڵی بۆ نانەواخانە و خواردەمەنییەکانە.