رێگه‌ناده‌ن بكرێنه خانوو
خاوه‌ن “زه‌ویه فۆڕمه‌كان”ى سلێمانى گردبوونه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
خاوه‌ن زه‌ویه فۆڕمه‌كان له سلێمانى گردبوونه‌وه و داواده‌كه‌ن رێگه‌یان پێبدرێت خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان دروستبكه‌ن.
ژماره‌ى ئه‌و زه‌ویانه زیاتر له 30 هه‌زار پارچه‌یه.
یه‌كێك له خاوه‌نى ئه‌و زه‌ویانه به 964ـى وت، شاره‌وانى كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی داناوه هیچیان له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌ژار نین.
به‌شێكی زۆرى ئه‌و زه‌ویانه كه‌وتوونه‌ته سنوورى گه‌ڕه‌كه‌كانى چوارچرا و به‌كرجۆ.
زەوییە فۆڕمەکان ئەو زەوییانەن کە لەلایەن حکومەتەوە دابەشکراوە و تاپۆی نییە، تەنیا فۆرمێکیان هەیە و هیچیتر هێشتا هیچ بڕیارێکیش نییە بۆیان تاپۆ بکرێت.