چەندیان جیابوونەتەوە؟

لە ماوەی یەک ساڵدا لە کەرکوک زیاتر لە 13 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری کراوە

کارون ساڵحی – کەرکوک

لە ماوەی ساڵێکدا لە شاری کەرکوک 13هەزار و 143 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و لەبەرامبەردا دوو هەزار و 551 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە.

بە پێ ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق کۆپیەکی دەست 964 کەوتووە، لە ماوەی ساڵی 2023 لە شاری کەرکوک 13هەزار و 143پرۆسەی هاوسەرگیری لە دادگای کەرکوک تۆمار کراوە و لە بەرامبەردا دوو هەزار و 551 حاڵەتی جیابوونوە تۆمار کراوە، بە بەراورد بە ساڵی 2022 لە شاری کەرکوک
13هەزار و 361 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمار کراو و دوو هەزار و 275حاڵەتی جیابونەوە تۆمار کراوە.

فاتیمە ئەحمەد خەزرەجی پارێزەر لە دادگای کەرکوک بە 964ـی وت،  جیاوازییەکی بەرچاو نییە لە نێوان هەردوو ساڵی 2023 و ساڵی 2022 زۆربەی هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ کچ بەشودان و ژن هێنان لە تەمەنێکی کەم.

وتیشی، هەروەها ناپاکی هاوسەرگیری یکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، “هەبووە هاوسەرگیریەکەی 48 کاتژمێری تێنەپەڕاندووە، سێشەممە مامەڵەیان تەواو کردوە لە دادگا و بۆ رۆژی دواتر لەسەر  لەبەر کردنی جل و بەرگ بۆ ئاهەنگی شەکراو خواردنەوەکە رێک نەکەوتوون جارێکی دیکە هاتوون بۆ دادگا مامەڵەی جیابونەوەیان کردووە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

+964صورة من منصة (شبكة):