دیمه‌نێكی تمی فریاگوزارى كه شاره‌وانى سلێمانى له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشدارییه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێویست بوو په‌یوه‌ندی به ژماره 100 بكه‌ن
سلێمانیش كه‌وته حاڵى ئاماده‌باشیی داوایه‌ك له هاوڵاتیانى ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی سلێمانى ده‌ڵێت، كه‌شناسی هۆشدارى داوه كه له دواى نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین روو له سلێمانى ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
بەپێی ئه‌و راپۆرته‌ی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی كه بۆ شاره‌وانى چووه، ئاماژه به یه‌كگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور ده‌كات و به‌هۆیه‌وه بارانێكی زۆر له پارێزگای سلێمانی ده‌بارێت.
شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا بكه‌وێته حاڵه‌تى ئاماده‌باشی و داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە ئەگەری روودانی حاڵەتی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن بە ژمارە 100ـه‌وە بکەن بەمەبەستی بەهاناوەچونیان.
ده‌شڵێت، پێویسته هاوڵاتییان پارێزگاری لە ئاوەڕۆی ماڵ و شەقام و گەڕەك و کۆڵانەکانیان بکەن و بەخاوێنی رایبگرن.
چەندین تیمی جیاواز و فرە ئەرک پێکهێنراون بۆ رێگریکردن لە روودانی حاڵەتی نەخوازراو و پێشکەشکردنی فریاگوزاریی و خزمەتگوزاریی بەردەوام بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستاش پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند بوو، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.