لە بیابانی زوبێر لە بەسڕە باینجان پێگەیشت. فۆتۆ:964
بە شێوەیەکی زانستی چێنراوە
له بیابانی به‌سڕه پێنج جۆر باینجان پێگەیشت
+964 – به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بەسرە، بەشی کشتوکاڵی زوبەیر، سەرکەوتنی تاقیکردنەوەیەکی لە چاندنی 5 جۆری باینجان لە ژینگەی بیابانی قەزاکەدا راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، باینجانه‌كان له جۆری (هۆڵەندی، ئیسپانی، ویسامی عێراقی، تایله‌ندی و جواهێر)ن،
رەحیم هاشوش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی زانستی بۆ تۆڕی 964 وتی، ئەمڕۆ یەکەم بەرهەمی باینجان لێده‌كه‌ینه‌وه، کە لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردوودا لە تاقیکردنەوەیەکی زانستیدا چێنراوه.
وتیشی، باینجانه‌كه لەسەر رووبەری نیو دۆنم چێنراوە، بە بەکارهێنانی شێوازی تونێلی پلاستیکی، وەک تەماتە، لەگەڵ 5 تونێل بۆ هەر جۆرێک، دروێنەكه‌ش تا کۆتایی مانگی چوارەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
لای خۆیه‌وه سەما عەبدولعەلی، بەرپرسی راگەیاندنی کشتوکاڵی بەسرە به 964ی وت، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بەسرە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە و بەرنامە زانستییە سەرکەوتووەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی كه‌رتی کشتوکاڵ لە پارێزگاکەدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مەبەست لە تاقیکردنەوەكان، بەراوردکردنی ئەم جۆره به‌رهه‌مانه‌یه لە رووی کوالێتی و بەرهەمهێنان و به‌رگرگرتنی بۆ چاندن، لە زەوییە بیابانییەکاندا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیه لە بەرژەوەندی جوتیاراندایە، بەو پێیەی رێگه‌ی سه‌ركه‌وتوویان پێشان دەدەین بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی جۆرە جیاوازەکانی باینجان بچێنن.
ناحیەی زوبەیر سه‌ر به شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراقه و بە چاندنی تەماتە بەناوبانگە، ئێستا جوتیاره‌كانی ئه‌وێ دەتوانن باینجانیش بچێنێت و بە بەرهەمی جێگرەوەی تەماتەی بزانن له زه‌وییه‌كانی ناوچه بیانییه‌كاندا.