حاسڵاتی رۆژ
ترەمپ کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە و نەتەنیاهۆش دڵنیایی دەداتە خەڵکی رەفەح
+964
ژووری هەواڵ
سوپای ئیسرائیل رێگە نادات ئۆکسجین ببردرێتە نەخۆشخانەی ئەمەل لە خان یونس، وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش دەڵێت: لە 7 هەزار پەنابەر تەنها 40 پەنابەرماون هەمووشیان ئەگەری مردنیان بەرزە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، سوپاکەمان گرێنتی کردنەوەی دەروازەی سەلامەتی بەهاوڵاتیانی رەفەح دەدەن، بەر لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکە.
کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکیدا، هەموو لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ رەتدەکاتەوە کە تێیدا هانی رووسیای دەدا بۆ داگیرکردنی ئەو دەوڵەتانەی کە ئەندامی ناتۆن و بە ترسناک و بێ مانا ناوی دەبات.
جەنەڕاڵ کارستن بریوەر فەرماندەی سوپای ئەڵمانیا دەڵێت: پێویستە لێرەوە تا 5 ساڵی تر سوپای ئەڵمانیا ئامادەیی تەواوی هەبێت بۆ جەنگ، ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ یەکەم هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سەربازانی ئەڵمانیا دەستیان بە مەشق و راهێنان کردووە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت: گەر دەنگم پێ بدەن و دووبارە ببمەوە سەرۆک، بەڵێن بێت لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونمدا رێژەیەکی زۆری کۆچبەران دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکەمەوە.