لە پەروەردەی دوکان

فۆڕم بۆ دەرچووانی کیمیا و زیندەوەرزانی پڕ دەکرێتەوە


ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی دوکان، ئاگاداری ده‌رچووانی پسپۆری كیمیا و زینده‌وه‌رزانی سنوری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون و سورداش ده‌كات، بچن فۆڕم بۆ وانەبێژی پڕ بکەنەوە.

هه‌ر ده‌رچوویه‌ك دانیشتووی ئەو دوو ناحیەیە بێت دەتوانێت فۆڕم وەربگرێت، پەروەردەکە لە زاری راگەیاندنەکەیەوە رەتیکردەوە، ئەو هەنگاوەیان لە جێگە دانانی مامۆستای وانەبێژ بێت لەو سنورە، کە بەهۆی باتکۆتکردن سزا درابن و دوورخرابێتنەوە.

شاڵاو ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەروەردەی دوکان بە 964ی وت، ئەو کەسانەی ئاره‌زووی بوون به‌ مامۆستای وانه‌بێژیان هه‌یه‌، لە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 11.2.2024-وە، دەتوانن سه‌ردانی به‌شی خۆیه‌تی دیوانی په‌روه‌رده‌کەمان بكەن و فۆڕم وەربگرن.

وتیشی، پێویسته‌ ئەو کەسانە كارتی زانیاریتان پێ بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌چوویه‌ك دانیشتووی ئه‌و دوو سنوره‌ نه‌بێت نابێت فۆڕم پڕبكاته‌وه‌، ئەوەشی وت، قبوڵکردنی فۆڕمەکان بە گوێرەی خاڵبەندی خێزانداری، کەسوکاری پلەیەکی شەهید دەبێت.

پەروەردەی دوکان، نزیکەی 500 مامۆستای وانەبێژی هەیە، ماوەی رابردوو بۆ داواکاری دامەزراندن و پێدانی کرێی رۆژانی وانەبێژی چەندجارێک گردبوونەتەوە.