ناحیەی باوەنور لەسەر نەخشە.
بێكارى یه‌كێك له كێشه‌كانه
رێكخراوى IOM له كێشه و گرفتى گونده‌كانى باوه‌نور ده‌كۆڵێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران كه به IOM ناسراوه له كێشه و گرفتى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى باوه‌نور له سنوورى گه‌رمیان ده‌كۆڵێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ئه‌و بابه‌تانه ئاشكرا ده‌كات كه رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێت كاریان له‌سه‌ر بكات.
عه‌دنان عه‌لی، بەڕێوەبەری ناحیەى باوه‌نور به 964ـى وت، نوێنه‌رانى ئه‌و رێكخراوه سه‌ردانیان كردوون و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى سێ بابه‌ت له گونده‌كان كار بكه‌ن.
وتیشی “كه‌شوهه‌وا و بێكارى و وشكه‌ساڵى، ئه‌و سێ بابه‌ته‌ن كه رێكخراوه‌كه كارى له‌سه‌ر ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاریگه‌رییه‌كانى دروستبوونى قه‌یران و كێشه له‌و سێ بابه‌ته، له گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌كه‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ى خۆى هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له ساڵانى رابردوو ژماره‌یه‌ك گوند به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌یان گونده‌كانیان به‌جێبهێڵن.
به‌پێی ئامارى ئه‌م ناحیه‌یه له سنوورى باوه‌نور 30 گوند هه‌ن، دوو له‌و گوندانه تاڕاده‌یه‌ك چۆڵبوونیان پێوه دیاره.
پێشتر 72 گوند له سنوورى باوه‌نور هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل به‌شێكى ئه‌م گوندانه خرانه سه‌ر ئه‌م ناحیه نوێیه.