بەڕێوه‌به‌ری CIA دانوستان ده‌كات و میسریش هێزی بردووه‌ته سه‌ر سنوور
964+
ژووری هەواڵ
میدیاكانی ئه‌مریكا پشتڕاستیان کردەوە، ویلیا‌م بێرنز بەڕێوەبەری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا CIA لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی قاهیرە دەکات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئازادكردنی دیله‌كان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له میسر ئاشكرایان كرد، میسر هێزی بردووه‌ته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سینا له‌سه‌ر سنووری غه‌زه، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، 40 تانك و ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی چوونه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی هیند ره‌جه‌ب، ئه‌و منداڵه فه‌ڵه‌ستینییه له شاری غه‌زه دۆزایه‌وه، كه 12 رۆژ بوو بێ سه‌روشوێن بوو.
هیند له 29ی مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ مام و خاڵه‌كانی ماڵه‌كه‌ی جێهێشتبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
حه‌ماس هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ره‌فه‌ح رووبدات، ئه‌گه‌ر سوپای ئیسرائیل هێرش بكات، چونكه ئه‌و شوێنه وه‌ك حه‌ماس ده‌ڵێت، دواپه‌ناگه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌یه كه له ترسی شه‌ڕ په‌نایان بردووه‌ته ئه‌وێ .
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له رۆژئاوای دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران، كه به پێی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون ئێرانین و سه‌ر به هێزه‌كانی ئێرانن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، نایانه‌وێت هیچ هاوڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی له شاری ره‌فه‌ح به زۆره‌ملێ راپێچی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بكرێت، هه‌روه‌ك ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی حه‌ماس، خه‌ڵكی ره‌فه‌ح له شاره‌كه راپێچ ده‌كات