لە سەرووى 82 دۆلارەوەیە

نرخى نەوت بە بەرزى ماوەتەوە

964+

وریا فەتاح

ئاڵۆزییەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە و بە تایبەتی دەریاى سوور، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت جێهێشتووە، هەر کردەیەکیش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست دەکات، هەر بۆیە چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوی ناوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار 19 سەنتە، ئەوەش دووەم رۆژە لە ماوەى ئەو هەفتەیەدا بگاتە ئەو ئاستە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوت بە گشتی بە ڕێژەی 6٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەم کەم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزتربووتەوە.

بەشێک لە بازرگانانى نەوت، رێڕەوى دەرییاییان گۆڕیوە، ئەوەش لە ترسى هێرشى حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریا سوور.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.

نرخی نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند