لە ماوەى پێنج رۆژدا پێنج کۆڵبەر

بەم رۆژى هەینییە دوو کۆڵبەر بریندارکران

964+

وریا فەتاح

لەماوەى پێنج رۆژى رابردوودا، لانیکەم پێنج کۆڵبەرى خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران بریندار کراون.

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند: بەپێى ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، ئەمڕۆ هەینى هێزە چەکدارەکانی ئێران ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیانداون و لە مەودای چەند مەترێکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکردوون.

هەنگاو ئاشکراى کردووە، لە ئەنجامى تەقەکاندا، دوو کۆڵبەرى گەنج بە ناوەکانى یوسف و فەرزاد، کە هەردووکیان خەڵکى شارى مەهابادن دەستیان بە سەختى بریندار بووە.

لە ئامارەکانى هەنگاودا هاتووە، رۆژى چوار شەممە و دوو شەممەى رابردوو، بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە سنورى هەنگە ژاڵى شارى بانە، سێ کۆڵبەرى دیکە بەناوەکانى سۆران رەحیمى و ئەیوب محەمەدى و نیزام تەیمور، بریندار کراون.

سەرما کۆڵبەرێکی کوردی رەقکردەوە

سەرما کۆڵبەرێکی کوردی رەقکردەوە