خوێندکارانی زانکۆکانی تر دەتوانن بەشداری بکەن؟
کاتی تاقیکردنەوەی توانستی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی دبلۆمی باڵای یەک ساڵە راگەیەنرا
964+
فەهمی نەبی
زانکۆی سەڵاحەدین ئاگاداری خوێندکاری دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی دەکات، تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە رۆژی دووشەممە 19.2.2024 ئەنجامدەدرێت.
بەگوێرەی ئاگادارییەکەی زانکۆی سەڵاحەدین، ئەوانەی خوازیاری بەشداری تاقیکردنەوەکەن دەبێت، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە واتا 13 و 14ی ئەم مانگە لە یەکەی دارایی زانکۆ ، پسوولەیەکی 25 هەزار دیناری ببڕن و بینەن بۆ سەنتەری زمان، پێچەوانەی ئەو دوو رۆژە لە رۆژانی دیکە پسولە وەرناگیرێت و مافی بەشداریان نابێت.
رێنماییەکان ئەوەیە، ماوەی خولەکە چوار هەفتەیە و هەر هەفتەیەکی سێ رۆژ دەبێت بۆ هەر رۆژێکی چوار کاتژمێر دەبێت و بڕیارە خولەکە رۆژی 24.2.2024 دەستپێدەکات.
دوای ئەوەی خوێندکارێک ناوی دەردەچێت لە یەکەی دارایی سەرۆکایەتی زانکۆ پسولەیەک دەبڕێت و دەبێت تا رۆژی 29.2.2024 بیگەڕێنێتەوە بۆ سەنتەری زمان.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 ئەو خولە تەنیا بۆ خوێندکارانی دبلۆمی باڵای زانکۆی سەڵاحەدینە، بەڵام ئەگەر خوێندکارێکی دیکەی دبلۆمی باڵای زانکۆیەکی دیکە بیەوێت بەشداری ئەو خولە بکات دەبێت لە زانکۆیەکەی خۆی پشتگیریەک بهێنێت.
بڕیار وایە خولەکە کاتى بەیانیان رۆژانى شەممە، دووشەممە و چوارشەممە لە کاتژمێر 9:00 بۆ 1:00 بێت و ئێوارانی هەمان رۆژ کاتژمێر 4:30 بۆ 8:30 بێت.