نزیکەی 500 کارمەندن

کۆمپانیای سناپچات کارمەندەکانی دەنێرێتە ماڵەوە

964+

میدیا گۆران

کۆمپانیای سناپچات رایگەیاند، گرێبەستی %ـێ10 کارمەندەکانیان هەڵدەوەشێننەوە، کە نزیکەی 500 کارمەندن، ئەمە لە کاتێکدایە هاوینی ساڵی 2022 دەستی لە %20 کارمەندەکانی بەردا کە ژمارەیان دەگەیشتە 1200 کەس.

پێشبینی دەکرێت وەک زۆربەی کۆمپانیاکانی کەرتە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای سناپچات کارمەندی زیاتریش بنێرێتە ماڵەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، وتەبێژی کۆمپانیای سناپچات دەڵێت، سوپاسی هەموو ئەو کارمەندانە دەکەن کە ئیشیان لەگەڵ کردوون و هەموو ئەوانەی کە گرێبەستیان هەڵدەوەشێتەوە بەدڵنیایەوە دەستیان هەبووە لە بەرەوپێشچوونی ئەم تۆڕە.

لە بەهاری ساڵی 2022 رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕی سناپچات مانگانە نزیکی 750 ملیۆن بەکارهێنەربووە لە 20 وڵاتدا، زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 34 ساڵییە.

سەرەڕای رێژەی ئەم بەکارهێنەرانە نەیانتوانیوە داهات و قازانجی ساڵانەیان بەرزتر بکەنەوە، بەڵکو لە ساڵی 2022 نزیکەی 1.47 ملیار دۆلار زەرەری کردووە، بە پێچەوانەی کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستگرام و واتسئاپە.

بڕیارە لەم مانگەدا کۆمپانیەکە ئاماری داهاتی ساڵی 2023 بڵاوبکاتەوە.

خەریکە قوڕ دەکرێتە سەری سناپچات

خەریکە قوڕ دەکرێتە سەری سناپچات