یەکەمین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای تیشکی خۆر کەوتەکار
+964
هیڤی دێوالی
زانکۆی دهۆک بەرهەمهێنانی کارەبای وزەی خۆری راگەیاند، ئەمەش یەکەم پڕۆژەیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای وزەی خۆر، دەکەوێتە ناو زانکۆی دهۆک لە پارێزگای دهۆک، خۆی لە سێ هەزارو 700 پانێل دەبینێتەوە، کە هەر پانێلێک توانای بەرهەمهێنانی 540 وات کارەبای هەیە، بە هەموویانەوە دوو مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن کە لە توانایدا هەیە کارەبا بۆ 300 هەزار کەس دابین بکات.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی NDP و تێکنۆسایت و IMAـی ئەڵمانی دروستکراوەو دوو ملیۆن دۆلاری تێچووە کە یەکێتی ئەوروپا بودجەکەی بۆ دابین کردووە.
شاکر مەحمود، بەڕێوبەرێ کارەبای دهۆک بە 964+ـی وت “لەسەرەتایی ئەم مانگە دەست بە بەرهەمهێنانی وزەی تیشکی خۆر کردووە، بە تۆڕی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی بەستراوەتەوە”.
+964 زانیاری ئەوەی پێدراوە کە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت، ئەوا بەنیازن لە دەشتی سلێفانی لە قەزای سێمێل، پڕۆژەیەکی دیکەی 150 مێگاواتی وزەی خۆر دروست بکرێت.
دیار تەها، بەڕێوبەری گشتی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا بە 964+ وت “چەندین پڕۆژەمان واژوو کردووە لەم نزیکانە دەچنە بواری جێبەجێکردن”.