هەشتەم دانیشتن بوو

جارێکی دیکە دانشیتنی دادگا بۆ کەیسی نەقیب محەمەد دوخرا

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

وا بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتەم دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کەیسی نەقیب محەمەد و هاوڕێکانی بەڕێوە بچێت، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی هیچ دانیشتنێک دادوەر دانیشتنەکەی بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دواخست، بە پێی زانیارییەکانی 964  پارێزەری تۆمەتبارەکان داوای دواخستنی دانیشتنەکەیان کردبوو و دادوەریش قبووڵی کرد.

پێشتر کارزان فاروق، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی نەقیب محەمەد بە 964ـی وتبوو، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ کۆتا دانیشتن دەبێت و دادوەر بڕیاری کۆتایی دەدات، بەڵام وا دیارە ئەمڕۆش دانیشتنەکە نەکرا و دواخرا.

لە دانیشتنەکانی رابردوودا قەرەبووی قوربانییەکانی ئەم کەیسە لە لایەن دادوەرەوە بڕیاری لێ دراوە و کۆتایی هاتووە، ئەوەی ماوەتەوە بڕیاری دادوەرە بۆ تۆمەتبارەکان بەپێی ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەی پێیگەیشتووە ئاخۆ چ بڕیارێک دەدات.

نەقیب محەمەد ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو لە سلێمانی، شەوێکی سەرەتای مانگی دوانزەی ساڵی 2021 دەچنە ماڵێک لە گەڕەکی تانجەڕۆی سلێمانی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام دەستڕێژی گوللـەیان لێ دەکرێت و نەقیب محەمەد گیانلەدەست دەدات و چوار هاوڕێی دیکەشی بریندار دەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حەوتەمین دادگایی کردنی کەیسی کوژرانی نەقیب محەمەد بەڕ...

حەوتەمین دادگایی کردنی کەیسی کوژرانی نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت