دیار نییه‌ بۆچی هاتووه‌

وه‌زیری به‌رگریی توركیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌م ئێواره‌یه‌ “سێشه‌ممه‌ 6.2.2024” وه‌زیری به‌رگریی توركیا یه‌شار گوله‌ر گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگریی توركیا یه‌شار گوله‌ر، له‌گه‌ڵ سوپاسالاری توركیا مه‌تین گوره‌ك ئه‌م ئێواره‌یه‌ گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان كردوون، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ باس نه‌كراوه‌.

عێراق بۆ تورکیا: نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکان...

عێراق بۆ تورکیا: نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکان بکەنەوە