دیمەنی ئەو گوللە تۆپانەی لە گەمیان هەڵگیراونەتەوە.وێنە.دەزگای گشتی مین
39 گوللە تۆپ هەڵگیراوەتەوە
32 هەزار مەتر دووجا زەوی گوندێکی گەرمیان لە مین پاککرایەوە
توانا نەقی
لە سنووری گوندی سەنگەری سەروو لە ناحیەی قۆرەتووی گەرنیان دەزگای مین چەندین گولە تۆپی هەڵگرتەوە و 32 هەزار مەتر دووجا زەوی کشتوکاڵیشیان پاککردەوە.
دەزگای گشتی مینی هەرێم بڵاویکردەوە، دوا قۆناغی پرۆسەی پاکسازی لە ناوچەی شەڕگەی(دێ کۆن -D) لە گوندی سەنگەری سەروو لە ناحیەی قۆرەتوو، کە تیمی مینلابەری دەستی(GD3) وتیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی(EOD) ، کاری پاکسازی تێدا ئەنجام دەدەن کۆتایی هات.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووبەری 32 هەزار مەتر دووجا تێدا پاککراوەتەوە و نزیکەی 70 پارچە تەقەمەنی دۆزراوەتە، رووبەرێکی ئەم ناوچەی شەڕگەیە شوێنی کەتیبەی تۆپ هاوێژی رژێمی بەعس بووە، لەبەر زۆر خوێندنەوەی قوڵی شوێنی پارچە تەقەمەنییەکان کە قوڵی لە سەروی مەتر و نیوێک بووە، بەو هۆیەوە بڕیاردرا بە ئامێری حەفارە کاری پاکسازی تێدا ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ نزیکەی 39 گولە تۆپی 130 ملم و 150 ملم تێیدا دۆزرایەوە، شوێنی ئەم شەڕگەیە زەوی کشتوکاڵییە و چاوەڕواندەکرێت پاش پاککردنەوەی و رادەست کردنەوەی بە خاوەنەکەی پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەروبوومی کشتوکاڵی تێدا ئەنجام بدات، دەزگای مین وادەڵێت.