بۆ ئەو کارمەند و ئەفسەرانەى بڕوانامەیان بەدەستهێناوە

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆ ئاگادارى ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانەى وەزارەتەکەى دەکات کە بڕوانامەیان هەیە، بە زوترین کات سەردانى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن.

وەزارەتى ناوخۆ لە ئاگادارییەکەیدا داواى کردووە، سەرجەم ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆن، واتا ئەوانەی بڕوانامەی (بەکالوریۆس، دبڵومی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بەدەستهێناوە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فورمێکى تایبەت.

هەرچەندە وەزارەتى ناوخۆ هیچ زانیارییەکى لەبارەى فۆڕمەکە نەخستووەتەڕوو، بەڵام مەبەست لەو فەرمانبەر و ئەفسەرانەیە کە بەبێ وەرگرتنی موڵەتی خوێندن، سودیان لە موڵەتی ( بێمووچە، موڵەتی کەڵەکەبوو، موڵەتی دایکایەتی، هتد) بۆ خۆێندن وەرگرتووە و  بڕوانامەکەیان بۆ ئەژمار نەکراوە.

964، چەند جارێک لەبارەى ناوەڕۆکى فۆڕمەکە، پەیوەندى بە بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بێ وەڵام مانەوە.

بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە…