مەترسی نەماوە
کەی بێل ماوسەکەی بەنداوی دوکان سەر رێژ دەکات؟
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
لەچەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارین روی لەهەرێمی کوردستان کردووە باران بارینیش کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆ سەر رێژیی ئاو لەبەنداوەکان.
بەنداوی دوکان یەکێکە لە بەنداوە ستراتیژیە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەکەوێتە سەر زێیی بچوک، بەنداوەکە پشت بەئاوی باران و ئاوی هاتوو لە وڵاتی ئێرانەوە دەبەستێت.
سەبارەت بە ڕێژەی ئاوی بەنداوەکەو رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا، تەیفور حسێن لە بەشی هایدرۆجی بەنداوی دوکان بۆ 964 وتی،” لە ئێستادا دوو ملیار مەتر سێجا ئاو لەبەنداوەکە هەیە بەڵام بەنداوەکە حەوت ملیار مەتر سێجا دەگرێت، دەتوانین ئاسایشی ئاو دابین بکەین، رۆژانە لە چرکەیەکدا 70 مەتر ئاو بەردەدەینەوە بۆ خوارووی بەنداوەکە”.
وتیشی، “بەهۆی گلدانەوەی ئاو بۆ وەرزی هاوین تەنیا یەک وەحدەی وێستگەی کارۆئاوی لە بەنداوەکە ئیش دەکات، بۆ پڕبوونی بەنداوەکە و سەر ڕێژبوونی ئاو لە بێل ماوسەکە چاوەڕانی ئەوەناکەین ئاوی بەنداوەکە سەررێژبکات چونکە 22 مەتر عەمودی ماوە تاوەکو ئاو لە بێل ماوسەکە سەررێژبکات.
بەنداوی دوکان یەکێکە لەبەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە قەزای دوکان و لەسەر زێیی بچوک ساڵی 1954 دەست بەدروست کردنی کراوە و ساڵی 1959 تەواو بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی