زەیتی زەیتون دەردەکەوێت. وێنە: سۆشیال میدیا.
بە زەیتی زەیتوون
خۆت لە قۆڵۆن بپارێزە
964+
میدیا گۆران
بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لەسەر زەیتی زەیتوون کراوە دەریخستووە کە خواردنی یەک کەوچک لە خورێنی کۆئەندامی هەرس تەندروست دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، بە یەکێک لە باشترین نەرمکەرەوە سروشتیەکان دادەندرێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن کلینیکی کلیڤاندەوە بڵاوکراوەتەوە، باوترین کێشەکانی هەرس و ریخۆڵە قەبزیە، ریخۆڵە گەورە رێژەیەکی زۆر ئاوی پاشماوەکان هەڵدەمژێت کە دەبێتە هۆی وشکبوونی، زەیتی زەیتوون کە بەزێڕی شل ناسراوە هاوکاری ریخۆڵە دەکات کە ئاوی زیاتر هەڵبمژێت و نەرمتربێتەوە بەوەش کێشەی سەختی قەبزی کەمتر دەبێتەوە.
توێژەران و زانایان دەڵێن، زەیتی زەیتوون یارمەتیدەرێکی باشی گەدەیە، کاتێک بەیانیان بە گەدەی بەتاڵەوە کەوچکێکی لێدەخۆی ئەوا گەدەکەت پاکدەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەیەکی تر کە لەلایەن مێدیکەڵ ئێکسپرێسەوە کراوە دەریخستووە، کە ئەو کەسانەی بەیانیان زەیتی زەیتوون دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و هەناسەدان کەمترە.