لە سەروى 78 دۆلارە

جارێکى تر نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا

964+

وریا فەتاح

ئاڵۆزییەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە و بەتایبەتی دەریاى سور، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت جێهێشتووە، هەر کردەیەکیش راستەوخۆ کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دروست دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 78 دۆلار 19 سەنتە، بەمەش رێژەی 0.20% لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بەربوونەوەی بەخۆیەوە بینیەوە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 72 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.20% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

ئاڵۆزییەکان دەریاى سور و بەردەوامى هێرشەکانى سەر غەزە، واى لە بازرگانان کردووە بە وردی چاودێری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، بەتایبەتیش کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە زەحمەت دەردەکەوێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوت.

هاوکات، بەشێک لە بازرگانانى نەوت، رێڕەوى دەرییاییان گۆڕیووە، ئەوەش لە ترسى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریا سور.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.

گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کرد بەڵام نەوت ز...

گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کرد بەڵام نەوت زیاتر دابەزی