ئەمجارە بۆ جیاواز بوو؟
66ـەمین دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بەڕێوەچوو
964+
پەری ساڵح
ئەکادیمیای تۆمارکردنی نێودەوڵەتی 66ـەمین خەڵاتەکانی گرامیی دابەشکرد و بۆ جاری چوارەم تایلەر سویفت بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەلبومی ساڵ.
مەراسیمی ئەمساڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی جیاواز بوو، بەهۆی دەرکەوتنەوەی گۆرانیبێژ سێلین دیۆن دوای نزیکەی سێ ساڵ تووشبوونی بە نەخۆشیەکی دەگمەن کە ناچاریکرد لە کاری هونەری دوورکەوێتەوە و هیچ چالاکیەکی نەمێنێت.
بەشێکی زۆر لە ئەستێرە جیهانییەکان بە ستایل و شێوازی تایبەت بەشداریان لەسەر فەرشی سوری خەڵاتەکانی گرامی کرد، تێیدا تایلەر سویفت خەڵاتی باشترین ئەلبوم و مایلی سایرس خەڵاتی باشترین گۆرانی پۆپ و بێلی ئایلیش خەڵاتی باشترین گۆرانی ساڵیان بردەوە، جگە لە چەندین خەڵاتی دیکە.
تایلەر سویت بە درێژایی مێژووی هونەری چوار جار خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ئەلبوم بردووەتەوە.