21کیلۆمەتر بوو
بۆ یەکەمجار ماراسۆن لە دهۆک بەڕێوەچوو
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
بۆ یەکەمجار ماراسونێکی 21 کیلۆمەتری لە دهۆک بەڕێوەچوو، بەبەشداری زیاتر لە 75 وەرزشوان.
ئەمڕۆ شەممە، ماراسونێکی کراوە بۆ خەلکی دهۆک و وەرزشوانانی دهۆک و ژمارەی بیانی بەڕێوەچوو، کە لە بەنداوی دهۆک بۆ پارکی نەورۆز لەناو بازاڕی دهۆک ئەنجامدرا.
ئیبراهیم موسا، سەرۆکی یەکێتیی گۆرەپان و مەیدانی دهۆک بە 964ـى وت، بۆ یەکەمجارە لە دهۆک ماراسونێکی بەوشێوە بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری زیاتر لە 75 کەس، کە بۆ هەموو کەس و تەمەنێک کراوە بوو.
وتیشی، جگە لە هاوڵاتی و وەرزشوانانی دهۆک، گرووپێکی دەرەوەی وڵاتیش بەشداریان کرد، کە زیاتر لە 15 کەس بوون لە هەردوو رەگەز”.
لە ئەنجامی کۆتاییدا رێڤینگ مەحمود، وەرزشوانی شاری هەولێرە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
964دەزانێت، یەکێتی گۆرەپان و مەیدانی دهۆک لە پلانیاندایە بۆ ساڵانی داهاتوو ماراسونی زیاتر و گەورەتر ئەنجامدادەدەن .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا