لەبارەی گۆرانی "کچە جیران" چی دەڵێت؟

بەرهەمە نوێیەکەی کارمەند رواندزی ئاوازی هەیە و تێکستی نییە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هونەرمەند کارمەند رواندزی بەرهەمێکی ئامادەکردووە کە ئاوازی هەیە و تێکستی نییە، ئاشکراشی دەکات، هیچ لەگەڵ کچە جیرانەکانی نییە و ئەوەی وتراوە تەنیا گۆرانیە.

کارمەند رواندزی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی هەولێر و سێ مانگ پێش ئێستا کلیپێکی بەناوی “جوانێ” بڵاوکردەوە کە باس کچە جیرانەکەی دەکات، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “کاتێک ئەو گۆرانیەم بڵاوکردەوە شەش مانگێک دەبوو لە گەڕەکێکی هەولێر نیشتەجێ بوو بووم، لە کۆمێنتێک نوسرابوو عەجەب خێرا گۆرانیت بۆ کچە جیرانەکانت وت، بەڵام لە راستیدا  هیچ گرفتێک نییە و جیرانەکانم هەموو کەسی باشن”.

کارمەند رواندزی جگە لەوەی مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، هاوکات بەردەوام ئاهەنگی هەیە و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات، بەڵام ئاوازی ئامادەیە و تێکستی نییە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"هیچ هونەرمەندێک بە حەسەن زیرەک بەراورد ناکرێت"