• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
لە عێراق زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى کوژراون

چەند هاوڵاتییەکى پارێزگای موسڵ، ئاسەواری وێرانکاری دەردەکەوێت. گەڕەکەکەیان چۆڵ دەکەن. وێنە: ئاژانسەکان.

لە دواى ساڵی 2003-ەوە

لە عێراق زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى کوژراون

964+

وریا فەتاح

بەگوێرەی داتایەک لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 210 هەزار هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون کە زۆرترینیان لە 2006 بووە و کەمترینیان لە 2023 بووە.

کۆمپانیاى ستاتیستاى ئەڵمانى تایبەت بە داتا و ئامار ئاشکراى کردووە، لە ماوەى 20 ساڵى رابردوودا، واتا لەگەڵ دەستپێکى پڕۆسەى ئازادى عێراق لە ساڵى 2003 تا کۆتایى 2023، 210 هەزار و 449 هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق، بەهۆى شەڕو ململانێ و تەقینەوەکان کوژراون.

بەپێى داتاکەى ستاتیستا، ساڵى 2006 خراپترین ساڵ بووە بۆ هاوڵاتیانى مەدەنى لە عێراق کە تێیدا 29 هەزار و 526 کەس کوژراون، بەڵام 2023 کەمترین رێژەى کوژرانى هاوڵاتیانى مەدەنى تۆمارکراوە کە تەنیا 467 هاوڵاتى کوژراون.

ئامارەکە تەنیا بۆ هاوڵاتیانى مەدەنییە، واتا ئەو چەکدار و سەربازانە ناگرێتەوە کە لەشەڕ و رووبەڕووبونەوەکان کوژراون، هاوکات ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەش ناگرێتەوە کە بە مردنى ئاسایى مردون، تەنیا بۆ ئەوانەیە کە بەهۆى لێکەوتەکانى شەڕ و تەقینەوە و کردە چەکدارییەکانەوە کوژراون.

پڕۆسەى ئازادى عێراق لە مانگی ئازاری ساڵی 2003 دەستیپێکرد و دوای هەشت ساڵ، لە کانوونی دووەمی 2011، ئەمریکا بە فەرمی کۆتایی هاتنی شەڕی عێراقی راگەیاند.

+964صورة من منصة (شبكة):

دوای 9 ساڵ دوو لە بکەرانی تاوانی سپایکەر دەستگیرکران

دوای 9 ساڵ دوو لە بکەرانی تاوانی سپایکەر دەستگیرکران

بۆنى تەرمێک پەردەى لەسەر تاوانێک لادا

رووداوى کوشتن

بۆنى تەرمێک پەردەى لەسەر تاوانێک لادا

964+

وریا فەتاح

دواى دوو هەفتە لە کوشتنى ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، لە رێگەى بڵاوبوونەوەى بۆنى تەرمەکەیەوە پێى زانرا و پۆلیس دەستگیرکرد.

رووداوەکە لە پارێزگاى قەنا لە باشورى میسر روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى پیاوێک لە شوقەکەى خۆیاندا ژنەکەى دەکوژێت.

بەپێى هەواڵى میدیا ناوخۆییەکانى میسر، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە بۆنێمى ناخۆش، روویان لە شوێنەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بۆنەکە تەرمى ژنێکە دواى شیبوونەوەى بۆنى ناخۆشى دەرکردووە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و بەپێى راپۆرتى پۆلیس پیاوەکە لەژێر کاریگەرى مادەى هۆشبەر تاوانەکەى ئەنجامداوە و ماوەى دوو هەفتە تەرمەکەى لەسەر شوێنى خەوەکەى هێشتووەتەوە.

تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا بە پۆلیسى وتووە، بەهۆى دەمەقاڵێى نیوانیان تەقەى لە ژنەکەى کردووە، بەڵام وتویەتى،” نیازى کوشتنیم نەبووە”.

بڵاوبوونەوەى بۆنى تەرمەکە پەردەى لەسەر تاوانەکە لادا

ئەو ماڵەى تاوانەکەى تێدا ئەنجامدراوە، شوقەیەکى ناو باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون بووە، دراوسێ و دانیشتوانى باڵەخانەکە هەستیان بە بۆنێکى ناخۆش کردووە و هێزە ئەمنییەکانیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کاتێک پۆلیس چووەتە شوێنەکە و پشکنینى کردووە بینیویەتى کە بۆنەکە تەرمى ژنێکە شیبووەتەوە و دوو هەفتە پێشتر کوژراوە.

داواکارى گشتى میسر بڕیاریداوە، تۆمەتبار رابگیرێت و راوانەى دادگاى تاوانەکانى بکات بۆ ئەوەى سزاى یاسایى خۆى وەربگرێت.

تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە