هەواڵەکانى رۆژ
هیچ رێگایەک بەرەو سلێمانی بە داخراوی نەماوە و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیواش گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئێستا هەموو رێگاکان بۆ سلێمانی ئاسایی بوونەوە و دەچنەوە سەری، دوای یەک هەفتە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران رێگای ناحیەی بنگرد بۆ دوکانیان کردووە و دەڵێن بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدراوە.
دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیان هەڵداوە و شەو و رۆژ چۆڵی ناکەن
دەوای دەردی کارمەندانی خۆبەخش دامەزراندنە و کەسیش ئامادە نییە ئەم دەوایەیان پێ بدات، ئەمڕۆ کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن و ساڵەکانی خزمەتیان بۆ هەژمار بکرێت.
خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گردبوونەوە
رۆژانە بە تانکەر سووتەمەنی دەگوازنەوە کەچی کرێکەیان کەمە و ئەوان داوای زیادکردنی دەکەن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، شۆفێرانی تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی مەرزی پەروێزخان، لە نزیک دەروازەی کەلار گردبوونەوە.
شۆفێرانی تانکەری سووتەمەنی لە کەلار گردبوونەوە
قەرارەکە وایە کە ئەم ساڵ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت بەڵام لە ناحیەی بیارەی هەورامان کێشەیەکیان هەیە ئەویش ئەوەیە کە زەوی تەختیان نییە و هەموو چیاو گردۆڵکەیە.