برنج خواردنی سەرەکی 50% خەڵکی زەوییە. فۆتۆ:964
باڵیۆزخانەی ئەمریکا وا دەڵێت
ئەمریکا هەر سەرباز نا بەڵکو برنجیشی بۆ عێراق ناردووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ئەمریکا 200 هەزار تۆن برنجی هەناردەی عێراق کردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش دەڵێت، دەیانەوێت پارێزگاری لە سەقامگیری ئاسایشی خۆراکی عێراق بکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، جوتیارانی ئهمریكا بهشدار دهبن له سهقامگیری ئاسایشی خۆراكی عێراق و لەڕێگەی بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان بەتایبەت لە کەرتی کشتوکاڵیدا لە داهاتوودا زیاتر پەرە بەو کەرتە دەدەن لە عێراق.
“رۆڵێکی گرنگمان لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی خۆراکی عێراق و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی لە وڵاتەکەدا هەبووە و توانیومانە پەیوەندی بازرگانی لەنێوان 140 خاوەنکاری عێراقی و پێشانگا بازرگانییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا لە چەند کەرتێکی جیاوازدا دروست بکەین”، باڵیۆزخانەی ئەمریکا وا دەڵێت.
لەبارەی گەشتوگوزار و هۆیەکانی گواستنەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت، هاوبەشی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هێڵی ئاسمانی عێراقی هۆکار دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ستانداردەکانی فڕۆکەوانی و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئاستێکی باشتر بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەدا بێت کە خواستی گەشتکردنیان هەیە.