کێ وەری دەگرێت؟

ئەمڕۆ موچەی موچەخۆران دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی بڵاوکردەوە لە ئەم بەیانییەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی 2024ـی چەند وەزارەت و شوێنێک.

بە پێی لیستەکەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، هەروەها یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

دابەشکردنەکە بە جۆرێکە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە 2.2.2024 تاوەکو 8.2.2024 کۆتایی پێدێت سەرجەم وەزارەتەکان.

دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم دوابەدوای گەیشتنی 618 ملیارەکە رایگەیاند کە 325 ملیار دیناری تریان خستووتە سەری و لیستی موچەیان بڵاوکردەوە.

سبه‌ی هەینی موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ی هەینی موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت