دانی کارڤاخاڵ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خەڵاتی دەکات
ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری كارڤاخال نابێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه خه‌ڵاتی دانیێل كارڤاخالی یاریزانی به‌رگریی تیپه‌كه‌ی بكات، چونكه ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات.
خه‌ڵاته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، یانه‌كه گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه بۆ ساڵێكی دیكه نوێ ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده كارڤاخال ته‌مه‌نی 32 ساڵه و گرێبه‌ستی له ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتێك بۆ یاریزانه‌كه.
كارڤاخال ئه‌م وه‌رزه چوار گۆڵی كردووه و سێ گۆڵیشی دروست كردووه.