"تا موچە وەرنەگرین ناگەڕێینەوە"

مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار بایکۆتیان کرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار بایکۆتی دەوامیان کرد و نەڕۆشتنەوە ھۆڵەکانی خوێندن.

کۆلێژی تەکنیکی کەلار سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانە و ھەشت بەشی تێدایە.

ئاراز عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی و خۆیەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ هیچ مامۆستا و فەرمانبەرێکی کولێژی تەکنیکی كەلار نەھاتن بۆ دەوامکردن و بایکۆتیان کرد بە ھۆکاری دواکەوتنی موچەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا دوو بەش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزیان ھەبووە, چەند کارمەندێک بۆ چاودێری ئەو خوێندکارانە دانرابوون، ھیچ بەشێک ئەمڕۆ وانەی نەخوێندووە.

“تا پێدانی موچەکانمان، ئامادە نین بگەڕێینەوە بۆ دەوامکردن و وانە بڵێینەوە” ئاراز عەبدولکەریم وای وت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ھەریەک لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب و نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بایکۆتیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کارمەندانی تەندروستیی راپەڕین بایکۆتیان کرد

کارمەندانی تەندروستیی راپەڕین بایکۆتیان کرد