مەسک سەرکەوتنی راگەیاند

لە رێگەی مێشکەوە دەتوانیت کار بە ئامێرەکان بکەیت

+964
عادل کانەبی

ملیاردێرە سەرشێتەکەی ئەمریکا و خاوەن کۆمپانیای تێسلا، ئێکس و نیورالینک ئیلۆن مەسک رایگەیاند، سەرکەوتوو بوون لە دانانی یەکەم چیپی ئەلیکرۆنی لە ناو مێشکی مرۆڤ.

ئیلۆن مەسک لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس وتی، نەشتەرگەری چاندنی چیپی ئەلیکترۆنی بۆ یەکەم نەخۆش کراوە و توانرا بەسەرکەوتوویی دابندرێت و پڕۆسەی چاکبوونیشی بە باشی دەڕوات.

مەسک لە پۆستێکی جیادا لەسەر “ئێکس” وتیشی کە چیپی Neuralink ناوی “Telepathy” دەبێت.

بە گوێرەی قسەکانی مەسک، ئەو چیپە دەتوانێت لە رێگەیەوە کۆنتڕۆڵی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەتی پێبکەیت و لە رێگەی مێشکەوە بەکاریان بهێنیت ئەمیش تەنیا بە بیرکردنەوە نەوەک بەکارهێنانی دەست.

ئامانجی یەکەم لە داهێنانی ئەو بیرۆکەیە بۆ ئەو کەسانەن کە توانای بەکارهێنانی ئەندامانی جەستەیان لەدەستداوە.

هەروەها کۆمپانیای Neuralink لە پێگەی خۆیدا بڵاویکردەوە، ئەو چیپە وادەکات ئەو کەسانەی تووشی ئیفلیجبوون بوون بە بیرکردنەوەکانیان کۆنترۆڵی ئامێرەکان بکەن.