بڕیارێک رزگاریکردن

ئۆتۆمبێل هەیە هێندەی نرخەکەی سزای لەسەرە

964+

ژووری هەواڵ

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ لێخۆشبوونی سزای ئەلیکترۆنی ژمارەیەکی زۆری شۆفێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەکەن بۆ لێخۆشبوون، بەتایبەت ئەوانەی سزای زۆریان لەسەرە، تەنانەت ئۆتۆمبێل هەیە هێندەی نرخی ئۆتۆمبێلەکەی سزای لەسەر بووە.

هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، بەشی زۆری ئەو شۆفێرانەی لەو بڕیارە سوودمەند بوون، ئەوانەن کە ژمارەیەکی زۆری قەرزیان لەسەرە، هەیە پێنج تا شەش ملیۆن قەزری کەوتووەتە سەر، ئەمەش هاوتا بووە لەگەڵ نرخی ئۆتۆمبێلەکەی بەم بڕیارە سوودی بینیوە و لێخۆشبوونی بۆ دەرچووە.

رۆژی 22.1.2024 وەزارەتی ناوخۆ دوو بڕیاری دەکرد، لەیەکێک لە بڕیارەکان هاتووە، “هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی رابردوو تا 31.12.2023 بە هۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو”.

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ...

تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەکرێتەوە