كۆیه ده‌نگێكی زوڵاڵى له‌ده‌ستدا
+964
شاڵاو عەلی – سلێمانی
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ گوشاد كه‌مال، یه‌كێك له‌ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كانى شاری كۆیه ماڵئاوایی كرد و ئه‌ندامێكی تیپی باواجیش ده‌ڵێ، سبه‌ى به‌خاك ده‌سپێردرێ ، سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانیش دڵگرانی خۆیان به هەواڵی مەرگی هونەرمەندو گۆرانیبێژ ده‌ربڕیوه.
دەوەن مەولود، ئەندامی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە، به +964ی وت” ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، گوشاد كەمال ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپەکەمان کۆچی دوایی کرد”.
گوشاد، لەسەرەتاکانی ساڵی 1970 ده‌ستى به گۆرانى ووتن كرد‌و گۆرانییه‌كانى هەلاو هەلاوە گوڵێ، پاوانەکانی، تەماشای خاڵی سەر ڕوومەتی کەو، بەخێر بێیتەوە، ناسنامه‌ى هونه‌رى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.
به‌قسه‌ى ده‌وه‌ن، ئەمشەو ئامادەکاری تەواو دەکرێت و پاش سروتە دینیەکان لەمزگەوتی خێرخوازانی کۆیە دەهێڵدرێتەوە و سبەی لەگۆڕستانی کۆنی كۆیه بەخاک دەسپێردرێ.
له پرسهنامهیهكیشدا، لقی هەولێر سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان كه بۆ بنەماڵەی هونەرمەند گوشاد کەمالى نووسیوه، دڵگرانی خۆیان به هەواڵی مەرگی هونەرمەندو گۆرانیبێژی ناسراوی کورد و شاری کۆیە، ده‌ربڕیوه.
گوشاد كەمال لە ساڵی 1962 لەدایك بووە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە، یەكەمین بەرهەمی، بەناوی هەلاوە لاوە گوڵێ، لە ساڵی 1971 لە كۆیە تۆمارى كردووە.