مەرجەکان چین؟

بەهۆی فراوانبوونیان 12 گوند و گەڕەکی هەولێر بریکاری خۆراکیان بۆ دەردەچێت

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، 12 گوند و گەڕەکی سنووری هەولێر بەهۆی فراوان بوونیان داوای بریکاری نوێی ئارد و خۆراکیان کردووە و دوای سەردانیکردنی لیژنەیەک بۆ ئەو شوێنانە، رەزامەندی دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر سەردانی گوندی مەلا قەرە و گەڕەکی 8ی حەسارۆکیان کردووە بۆئەوەی دڵنیا ببنەوە ئایا ئەو شوێنەی داوای بریکاری ئارد و خۆراکی کردووە هەموو مەرجەکانیان تێدایە.

سیامەند قادر بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو شوێنانەی لەرووی دانیشتوانەوە فراوان بوون و ژمارەی دانیشتوانەکەیان لە 150 ماڵ زیاتر بێت، رێکارەکە ئەوەیە داواکاری پێشکەش دەکەن و لیژنەیەک دەچێتە ئەو شوێنانە، دوای دڵنیابوونەوە لە مەرجەکان مۆڵەتی بریکاریان پێ دەدرێت.

بەوتەی سیامەند قادر، ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە سەردانی هەریەکە لەو دوو شوێنەی سەردانیان کردوون رەزامەندیان پێدراوە.

بەگوێرەی ئەو رێکارانەی بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراکی هەولێر وەک مەرج دایناوە بۆ بەخشینی بریکاری خۆراک ئەمانەن، پێویستە داواکار دوکانی هەبێت و هەوا کێشی تێدا بێت، هەموو پێداویستیەکانی وەک تەرازوو و فێنکەرەوەی هەبێت.

هەفتانە دوو جار سەردانی ئەو بریکارانەی خۆراک دەکرێت کە...

هەفتانە دوو جار سەردانی ئەو بریکارانەی خۆراک دەکرێت کە سکاڵایان لەسەرە

فەرمانبەرانی پسووڵەی خۆراک: بایکۆت ناشکێنین

فەرمانبەرانی پسووڵەی خۆراک: بایکۆت ناشکێنین