هەرێم محەمەد بۆ نەورۆز
“هەوادارانم شۆک دەکەم”
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هونەرمەند هەرێم محەمەد بۆ جەژنی نەورۆز دیارییەکی بۆ هەوادارانی ئامادەکردووە و بە نیازە تووشی شۆکیان بکات.
هەرێم محەمەد ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری گۆرانی کردووە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات هیچ کاتێک هێندەی ساڵی 2023 بۆ ئەو سەردەمی زێڕین نەبووە، بە تایبەت پاش بڵاوکردنەوەی گۆرانی “ئازار ئازار هەتا کەی” لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “بۆ جەژنی نەورۆز کارێکی جیاوازم ئامادەیە بە دوێت، بەڵام دڵنیام هەوادارانم شۆک دەکات”
جگە لە بەرهەمەکانی خۆی بەردەوام بە کەڤەرکردنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان دەناسرێت و گوێگرێکی باشی هەیە، هەرێم محەمەد هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە کاتێک گۆرانییەکان دەڵێتەوە، تەنیا بەرهەمەکە دەهێنێت و تەقلید ناکاتەوە و بە ستایلی خۆی دەیڵێتەوە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح